مەحکووم کرانی سەجاد حائیری، نووسەر و وانەبێژ ی زمانی کوردی بەزیندان و سزای زیادە

ک.م.م.ک:

سەجاد حائیری نووسەر و وانەبێژی زمانی کوردی خەڵکی ئیلام، بەپێی حوکمی دادگای ئینقلابی دەماوەند بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات و تێکدانی بیروڕای گشتی لەڕێی بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە، بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری و سزای زیادە مەحکووم کرا.؛

بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگا جگە لە زیندان، ئەم هاوڵاتییەی بە دوو ساڵ بێبەری کردن لە ئەندامەتی لە حیزبەکان، گرووپ و کۆمەڵی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و هەروەها داخستنی ڕاگەیان و ئەو دامەزراوەی کە ئەگەری تووشبوون بە تاوان وەسفکراوە، مەحکووم کرا.

سەجاد حائیری لە پووشپەڕی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری دەماوەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بەشێوەی کاتی بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *