ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی بێهزاد ڕەسووڵی گەورە ناسراو بە بێهزاد سەقزی ٤٢ساڵ تەمەن کە ١٤ساڵ پێش دەربازی باشووری کوردستان بووە و چووتە ناو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و ٨ ساڵ پێش لەگەڵ کچێکی بەڕەچەڵەک فارس و خەڵکی ئەسفەهان ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە و ساڵی دواتر بووە بە خاوەنی منداڵێکی کوڕ و چوار ساڵ پێش خێزانەکەی بێ پرس و را منداڵەکەی هەڵگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لەو دەمەوە تا ئێستە هیچ زانیارییەکی لە خێزان و منداڵەکی نەبووە و ناوبراو دەستی لە حیزب هەڵگرتووە و سەرقاڵی ژیانی خۆکەسیی خۆی بووە و بۆ دیتنی منداڵەکەی گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی لە باشوور نەماوە و ٤ی گەلاوێژ بنەماڵەکەی ئاگادار کراوەتەوە کە لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ئەسفەهان دەسبەسەرە.
شیاوی باسە کە خوشکی دووجار سەردانی ئەسفەهانی کردووە و پێیان کوتووە کە تا ٥ی خەرمانان بەشێوەی کاتی دەسبەسەرە و دواتر چووەتەوە بۆ سەردانی و کوتوویان کە دراوە بە دادگای ئینقلاب و هەمدیسان لە سەردانی دواتردا کوتوویانە دراوە بە دادگای نیکبەخت و لە بەدواداچوونی دواتردا کوتوویانە لەلای ئێمە نییە و بۆ ماوەی ٧٥ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە دۆخ و چارەنووس و ژیانی بێهزاد بەدەستەوە نەبوو تا ئەوەی ئەوڕۆ خۆی لەڕێی تێلەفوونەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە هێناویانەتەوە بۆ زیندانی سەقز و چاوەڕێی قۆناغەکانی دیکەی دادگایی کردنیەتی و هەنووکەیش چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێ قەدەغە کراوە.
جێی سەرنجە تا ئێستە دۆخی دۆسیەکەی و چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی بڕیارە بخرێتە ئەستۆئ ناڕوونە.
ق.ش


