پیرانشار؛ هاوڵاتیەکی گەنج سزای دە ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناسح لاهیجانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی هەمزاوای پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەم شارە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە دە ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە پێشتر پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە دوای جێهێشتنی ئەو حیزبە گەڕاوەتەوە پیرانشار و خۆی بە ئیتلاعاتی ڕێژیم ناساندووە.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە ئەو پیاوە بەم دواییە زەماوەندی کردووە و دوای پێنج مانگ دەستبەسەرکردنی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕێژیمەوە ڕووبەڕووی سزایەکی قورس بووەتەوە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *