دوو زیندانی لە کرماشان بەتۆمەتی کوشتن ئێعدام کران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو پیاو لە زیندانی ناوەند ئێران لە کرماشان بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کران. سەرچاوە خۆجێیەکان ناونیشانی ئەوانیان کازم( میلاد) جامەشۆرانی ٢٧ساڵ و هادی نەورۆزی ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی متمانەپێکراو، جامەشۆرانی نێزیک بە ١٧مانگی بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی خاڵۆزای خۆی دەسبەسەر و بە کوشتنەوە مەحکووم کرا.
نەورۆزی یش لە پێنج ساڵ بەرێوە بەتۆمەتی کوشتن دەسبەسەر و حوکمی کوشتنەوەی پەسند کرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە، هەواڵی جێبەجێ کردنی ئەم دوو حوکمە لە ڕاگەیاندنە دەوڵەتی و سەرچاوە فەرمییەکان ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *