دوو ئەندامی کۆمەڵەی نوژین لە سنە دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، دووشەمە 2ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە ژن و مێردێکی گەنجی ئەندامی کۆمەڵەی کڵتوری- کۆمەڵایەتی نوژین بە ناوەکانی پەیام میری 36 و واران (ئەسرا) محەمەد نەژادی 30 ساڵەیان، لە کاتی دابەشکردنی تراکێت و پۆستەری تایبەت بەم ڕۆژەدا بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو ژن و مێردی گەنجە دوای چوار کاتژمێر لە لێپرسینەوە ئازادکراون.
جێی ئاماژەیه فشارەکان بۆسەرچالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی زیادیکردووەوە تا ئێستا چەندین مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەرکراون.

جێی ئاماژە پێدانە، کە لە 18ی سەرماوەزی ئەمساڵدا، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی کلتوری- کۆمەڵایەتی نوژین بە ناوی زەهرا محەمەدی،دوای ئەوەی بانگکرا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵەی زیندانیکردن گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکومەتی ئێران.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *