ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، تەیموور خالیدیان چالاکی مەدەنی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە، پاش چوونی بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر و بۆ زیندان ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە ئامانجی بەدواداچوونی سکاڵای خۆی دژی یەکێک لە دادوەرەکانی شاری سرێشاوا، سەردانی دادگای کردبوو کە هەر لەو شوێنە بە تۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات دژی خۆی ڕووبەڕوو بوویەوە.
ق.ش


