ژینا مودەڕیس گورجی پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, دووشەممە ٣١ی خەرمانانی٢٧٢٥ی کوردی، ژینا مودەڕیس گورجی چالاکی مافی ژنانی خەڵکی سنە، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ئەم چالاکەی مافی ژنان لە دادگای پێداچوونەوە لە تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ دەوڵەتانی نەیار، پەڕییەوە و بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپی نایاسایی بە ٢٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا کە لە کۆتاییدا ١٦ مانگ لەو حوکمە جێبەجێ کرا.

مودەڕیس گورجی لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی دووجار دەسبەسەر و ١٢٤ڕۆژ لە گرتووخانە لێپرسینەوەی لێکرا. سەرەتا ٢١ساڵ زیندانی بۆ دەرکرابوو.

ناوبراو سەرجەم ٣٢٥ڕۆژ لە زینداندا بوو و تەنیا جارێک پشووی پێدرا.
بەر لە چوونی بۆ زیندان لە خەزەڵوەری ٢٧٢٤ نووسیبووی: کاتێک کەلووپەلم بۆ زیندان ئامادە دەکرد، بەر لە هەر شتێک هیوام خستە نێو جانتاکەمەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *