هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانی ڕەشت لە سێدارە درا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ۲۲ـی خەرمانانی ۲۷۲٤ـی کوردی، هاوڵاتییەکی کورد دانیشتووی شاری فوومەن لە پارێزگای گیلان بە ناوی حافز قەوی دەست، بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران لە زیندانی ڕەشت لە ڕێژ سێبەری بایکوتی هەواڵنێری دا لە سێدارە درا.

ئەم هاوڵاتییە شەش ساڵ پێش دەستبەسەر دەکرێت و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی قەساسی (کوشتنەوە) بەسەردا دەسەپێت.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *