ک.م.م.ک:
لەدرێژەی شەپۆلی دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران، دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، سۆران مزەفەری قوتابی خەڵکی کامێران، لە هێرشی هێزر ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بابی دەسبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەی متمانەپێکراو، دۆخی جەستەئی سۆران مزەفەری ناجێگیر و مەترسیدارە. ناوبراو تووشبووی نەخۆشی شەکرەیە و پێویستی بە کوتانی ڕۆژانەی ئەنسوولینە. دەسڕانەگەیشتنی بە دەرمان و هەروەها گوشاری دەروونی بەبۆنەی دەسبەسەرییەوە دەتوانێ نەخۆشیەکەی بگەشێنەتەوە و گیانی بخاتە مەترسییەوە.
شیاوی باسە کە لەماوەی حەوتووی ڕابردوو، پێنج قوتابی دیکە بەناوەکانی هەوراز زەمانی، بەهرووز ڕەشیدی، پەیام حسەینی، کاوان سەبووری و ئێحسان سەبووری لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ق.ش


