سنە؛ دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانای ساڵی ٢٧٢٥، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی شیرزاد عەلی ڕەمایی دەستبەسەر کردووە.

شیرزاد عەلی ڕەمایی تەمەن ٣٨ ساڵ، کوڕی محەمەد شەریفە و خەڵکی گوندی “نجی”ی شاری سنەیە. بە پاڵەوانی هونەری جەنگی “ڕەزمی سوڵتان” ناسراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەفسەرانی ئەمنی بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی و لە کوێ ڕاگیراوە و ئەگەری تۆمەتەکانی لەسەری بڵاو نەکراوەتەوە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *