بۆکان؛ مەحکووم کردنی کاوە ساڵحی، زیندانی سیاسی بە سێ جار ئێعدام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ لە پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، کاوە ساڵحی، زیندانی سیاسی خەڵکی بۆکانی بەتۆمەتی بەغی و محاربە بە سێ جار ئێعدام مەحکووم کردووە، حوکمێ کە پارێزەرەکانی بەشێوەی فەرمی بەدەستیان گەیشتووە.

شیاوی باسە، ئەم بڕیارە بەپێی دۆسیەیەکی ٣٣ بەرگی دەرکراوە کە ناوەڕۆکی سنووردارە بە ڕاپۆرتی دامەزراوە ئەمنییەکان و ئەو دانپێدانانەی کە لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لە گرتووخانەکانی ڕێژیم لە ورمێ لێی وەرگیراوە و هیچ بەڵگەیەکی سەربەخۆ و بێ لایەن لەم مەلەفەدا نییە.

کاوە ساڵحی لە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایی نیشاندانە گشتگیرەکان لە بۆکان دەسبەسەر و چەنددین مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ بەبێ دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە، لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان کە ناوبراو لەو ماوەیە بە مەبەستی لێوەگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە کراوە و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

چالاکانی مافی مرۆڤ ڕەوتی محاکمەی ناوبراو ناڕوون و پێچەوانەی بنەماکانی دادگایی دادوەرانە دەزانن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *