ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥ی کودی، هێزە ئەمنییەکان لە گوندی “گازەرخانی” سەر بە کامێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەند هاووڵاتییەک و سێ کەسیان دەستبەسەر کرد.
دەستبەسەرکراوان بریتین لە: حسام سەبووری ٢٨ ساڵ و دوو هەرزەکاری تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی ئیحسان سەبووری و کاڤان سەبووری.
بەپێی زانیارییەکان ئەم هاووڵاتیانە لە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان دەستبەسەرکراون.
حسام سەبووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ئەو دوو هەرزەکارە دەستبەسەرکراوەی تر لەبەردەستدا نییە.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەگەری تۆمەتبارکردنەکە بڵاو نەکراوەتەوە.
ب.س


