ورمێ؛ دەستبەسەری حامید چەپاتی و ڕاگواستنی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندان

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥، حەمید چاپاتی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی ورمێ، پاش بانگهێشتی لقی ئێعدامی ڕێژیمی ئێران لەم شارە دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندان ڕاگوێزرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە دوای تانەدان لە حوکمی سەرەتایی سێ ساڵ زیندان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *