نەغەدە؛ مەحکووم کردنی فەرهاد کەریمی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

فەرهاد کەریمی هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بەپێی ئەو حوکمەی لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بۆی دەرکراوە، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەری دەکەن و دواتر لە دادگای سزاکان بەتۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران مەحاکمە کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *