سەقز؛ ناجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی زیندانی سیاسیی حەسەن بەهاری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، حەسەن بەهاری زیندانی سیاسیی خەڵکی سەقز کە خولی زیندانییەکەی لە چوارچێوەی زیندانی بوون لە ماڵەوە بە پێوەنی ئەلیکتەرۆنیکی تێپەڕ دەکات، بەپێی ڕای پزیشکەکان پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە.

پشکنینی ئەم دواییانەی پزیشکئ دەریان خستووە کە بەهاری دیسکی سەختی گەردنی هەیە، بەچەشنێک کە جووڵەی دەستی چەپی تێکداوە و لە ئەگەری نەکردنی نەشتەرگەری دۆخی خراپتر دەبێت. جگە لەمە، ناوبراو تووشبووی نەخۆشی جۆراوجۆری وەکوو شەکرە، پەستانی خوێن، سەر گێژخواردن و کێشەی دەروونی کە لە ئەنجامی مانەوە لە زیندان بۆی سازبووە.

ئەم زیندانییە سیاسییە پاش نێزیک بە پێنج ساڵ زیندان، بە پشتبەستن بە ناجێگیربوونی دۆخی جەستەیی و ئەو حوکمەی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سەقز بۆی دەکراوە، لە زیندانەوە بۆ قەتیس مان لە ماڵ گوازرایەوە. بەم حاڵەوە دۆخی زیندانی بوون لە ماڵەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی قورسی جمووجۆڵ، کونتڕۆڵی ئەمنییەتی و گوشاری دەروونییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *