مەحکووم کرانی ٥٨هاوڵاتی لە پیرانشار بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لقی یەکی لێپرسینەوەی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار ٥٨هاوڵاتی بەبۆنەی لەبەرکردنی جلی کوردی و جامانە لە زەماوەندێک بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری و پێبژاردنی ٢٤ملوێن تمەن غەرامە(وەکوو جێگرەوە) مەحکووم کرد.

ئەم کەسانە کە خەڵکی شارەکانی پیرانشار، مەهاباد، بۆکان و شنۆ بوون. لەسەر داوا و سکاڵای پۆلیسی فەتا لە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، بانگهێشتی ناوەندە قەزاییەکان کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *