سنە؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێ شەممە ١١ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی سزای سێدارەی هاوڵاتییەک بە ناسنامەی ( محەمەد بابایی ) تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گۆندی دزڵی سەر بە ناوچەی سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ کرا.

شایەنی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی ( کۆشتنی بە ئەنقەست ) دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *