ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، لە شەقامی ١٦مەتری شاری دیواندەرە، بەهۆی تەقینەوەی مینی دژە مرۆڤ، چوار منداڵ بەناوەکانی سامی و مانی جەلالی و کیانووش و موبین خەسرەوی بریندار بوون. دوو کەس لەو منداڵانە بەبۆنەی قووڵی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی خومەینی دیواندەرە خەوێنراون و لە ژێر چاوەدێری تایبەتدان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان جگە لە مینە بەجێماوەکانی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە هەندێ ناوچەی سنووری کوردستان، مینی نوێیش لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چێنراون کە ساڵانێکی هەڕەشەیە لەسەر گیانی خەڵکی دەڤەرەکە.
ئێران یەک لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە هێشتا پەیوەستی کۆنڤانسیۆنی ئاتاوا ــ پەیمانی قەدەغەی کەڵکوەرگرتن، بەرهەمهێنان و کۆکردنەوە و ڕاگواستنی مینە دژە مرۆییەکان نەبووە. ئەم پەیماننامەیە لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینیەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە و تا ئێستە لەلایەن ١٦٥وڵاتی جیهانەوە پەسەند کراوە.
ق.ش


