بەندیخانەی قزڵحسار؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی کورد لە بێدەنگی تەواوی میدیایی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چووار شەممە ٥ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین بە ناسنامەی ماشااللە نیکوفاڵ ، بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی قزڵحسار لە شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

شایانی باسە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، دەسەڵاتدارانی فەرمی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە دەسەڵاتی دادی ڕژیمی ئیران کاردانەوەیان بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەم سزا یە نەبووە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *