مەریوان؛ ڕاگواستنی چالاکی ژینگەپارێزی خەساربەرکەوتووی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، بۆ یەکەی چاودێری تایبەتی سنە

ک.م.م.ک:

ڕێبین گۆرانی، هاوڵاتی خەڵکی گوندی ساوا سەربە شاری مەریوان و لە چالاکانی ژینگەپارێز، لەڕەوتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانەی دارستانەکانی گوندی هەنجیران تووشی کێشەی قورسی هەناسەکێشان بوو.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاوڵاتییە گەنجە بەبۆنەی تێکچوونی دۆخی و خەواندنی پاش چەندد ڕۆژ بۆ ناوەندی دەرمانی مەریوان، بۆ یەکەی چاودێری تایبەت(ICU)ی نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە لە ماوەی ساڵانی دوایی کەوتنەوەی ئاگری شیمانەلێکراو و بە ئەنقەست لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان دەیان جار گیانی ژینگەپارێزان و خەڵکی خۆجێی گرتووە و کۆمەڵێکی زۆر لەڕەوتی کۆنتڕۆڵی ئەم ئاگرکەوتنەوانە تووشی خەساری قورس بوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *