ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، میلاد تەبەد ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “گڵیە”ی ناوچەی مەریوان، ڕۆژی دووشەممە ٣ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری دەرەکێ شاری مەریوان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەورامان تەقەی لێکراوە و لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان ، هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان کردووە.
ف.ن


