ک.م.م.ک:
بە پێی حوکمی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم” بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ حوکمی سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام لە دوای تانەلێدان بەرامبەر بەو بڕیارە، دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا و دواجار حوکمەکەی بۆ شەش مانگ زیاد کرد.
E.Sh


