ئازادی کاتی ئەمین کەریمی هونەرمەندی خەڵکی ورمێ بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، ئەمین کەریمی هونەرمەندی خەڵکی ورمێ کە بە ناوی هونەری ئەمینوو ناسراوە، پاش نێزیک بە ٥٠ڕۆژ دەسبەسەری، لەڕێی دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ئەمین کەریمی ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، کاتی گەڕانەوە لە تورکیا لە سنووری سەرووی ورمێ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوازرابوو.

سەرەڕای ئازادی کاتی ئەم هونەرمەندە، تا ئێستە هیچ زانیارییەک سەبارەت بەهۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی بەدەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *