بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:(نوێنەری وەلی فەقێ) لەپارێزگاو وئێمامی ڕۆژی هەینی کرماشان خوازیاری وەدەرنان ومحاکمەی بەشێک لە مامۆستایانی کلتووری زانکۆی ڕازی بەهۆکاری (بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمگەلی بەڕێزی بەئیسلام، پەیامهێنەرانی خودا وئەخلاق)بوو.
ناوبراو لە خوتبەکانی نوێژی هەینی، چالاکییە کلتوورییەکانی زانکۆی ڕازی کرماشانی بەتۆمەتبار زانی وهەڕەشەی وەدەرنان ومحاکمەی بەشێک لەمامۆستایانی ئەو زانکۆیە کرد.
خۆێندکارانی زانکۆی ڕازی کرماشان لەماوەی مانگی بەرێ ڕێوڕەسمگەلێکی جۆراوجۆر لەچوارچێوەی بەرنامەی سیخورمە، سیاسی و…بەڕێوە بردووە کەئەم پرۆگرامانە لەگەڵ دژکردەوەی نوێنەری وەلی فەقێ وئیمامی هەینی کرماشان وسەرۆکی زانکۆ وهەروەها بەرپرسانی بەشی کلتووری ئەم زانکۆیە بوەتەوە.
نوێنەری وەلی فەقێی کرماشان کوتوویەتی:گرووپی کلتووری دەبێ وەدەر بنرێن ومحاکمە بکرێن ولەپلەی یەکەمدا تۆبە بکەن.ئێوە پارە وەردەگرن ، مووچە وەردەگرن وئەم کارەساتانە بەسەر منداڵی خەڵکدا دێنن.دام ودەزگا ئەمنییەکان دەبێ لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن.ولەدرێژەدا دەڵێ؛بۆخۆیشم بێ شک لێیان نابوورم وبەدواداچوونی بۆدەکەم تائەو کاتەی وڵام وەردەگرمەوە.
جێگەی بیرهانینە کەسەرۆکی زانکۆی ڕازی کرماشان لەنێو گرووپێکی گەورە لەخوێندکاران ئەوانی بە سووک وبرسی وخۆفرۆش ناوزەدکرد ونرخاندووە کەبووە بەهۆی شەپۆلێکی بەرین لەناڕەزایەتی مەدەنیانە لەنێو ئەم زانکۆیەدا.
هەروەها عەبدولحەمید عەلیزادە، جێگری کلتووری زانکۆی ڕازی بە قسە وقسەڵۆکی نازانکۆیانە وپڕلەسوکایەتی وتۆمەت لەنێوان خوێندکاران کوتوویەتی کەشۆرای پیشەیی زانکۆ بەفەرمی ناناسێ.ئەمە لەحاڵێکدایە کەشۆرای پیشەیی زانکۆ تەنیا ڕێخراوەیەکی هەڵبژاردنییەو بەدەنگی خوێندکار بەربژێر دەکرێ.
کەمپەینی من تۆز لێ نیشتووم (گردآلود)بەڵام ترسەنۆک و بێ ناوەڕۆک نیم چەندد کاتژمێر بەرلەئێستە لەزانکۆی ڕازی کرماشان کەوتە چالاکی وشەپۆلێکی لەناڕەزاییەکان دژبە کردەوە وهەڵسووکەوتی جێگرەوەی کلتووری زانکۆی گرتۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان