دەرچوونی سزای توندی ئینزباتی بەسەر ٧ ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی سنە

ک.م.م.ک.:

دەستەی تانەدان لە سەرپێچییە کارگێڕییەکانی وەزارەتی پەروەردە، حوکمی کۆتایی ئینزباتی لە دژی حەوت ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی سنە دەرکرد؛ ئەو سزایانەی کە بریتین لە دەرکردنی هەمیشەیی، دەرکردنی کاتی، خانەنشینی زۆرەملێ، دابەزاندنی پلە، دوورخستنەوە لە بەرپرسیارێتی .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی یەکیەتیەکانی مامۆستایانی ئێران، ئەم سزایانانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
مەجید کەریمی (ماستەر لە زانستە سیاسییەکان، ئەزمونی کاری ٢٣ ساڵ): دەرکردنی هەمیشەیی لە سازمانی خوێندن و پەروەردە.
غیاس نیعمەتی (ماستەر لە دەروونناسی کلینیکی، ئەزموونی کار ١٧ ساڵ): دەرکردنی هەمیشەیی
سەلاح حاجی میرزایی (ماستەری مێژوو، 26 ساڵ ئەزمونی کاری): دەرکردنی کاتی بۆ ماوەی ساڵێک
نەسرین کەریمی (ماستەر لە کۆمەڵناسی، ئەزمونی کار ٢٧ ساڵ): خانەنشینی ناچاری بە دوو پۆلی کار دابەزاندن
لەیلا زارعی (بەکالۆریۆس لە پەروەردەی سەرەتایی، ئەزموونی کاری ٣٠ ساڵ): دوورخستنەوەی لە پۆستی بریکاری قوتابخانە و خانەنشینی ناچاری لەگەڵ دابەزاندنی یەک پۆلی کار
فەیسەڵ نووری (ماستەر لە بیرکاری، ئەزمونی کاری ١٩ ساڵ): دوورخستنەوەبۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ پارێزگای کرماشان
محێدیین ڕەیحانی (ئەزموونی ٢٨ ساڵ): دەرکردنی هەمیشەیی ئەم بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕاگەیەندرا.

دەرکردنی ئەم جۆرە سزایانە لە دژی چالاکوانانی سەندیکای پەروەردەکاران، لە کاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ڕەخنەیان لە بارودۆخی ژیانی مامۆستایان و باری خوێندن و سیاسەتی بەڕێوەبردنی مامۆستایان گرتبوو، کاردانەوەی کۆمەڵگەی پەروەردەکارانی لێکەوتەوە. زۆرێک لە چاودێران بڕیارەکانیان بە “قورس ” وەسف کردووە و بە نیشانەی سنووردارکردنی زیاتری چالاکییەکانی سەندیکای مامۆستایان دەزانن.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *