ئەلشتەر؛ کوشتنی ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە قوربانیی هاوسەرگیری بە منداڵی و بە زۆر هاوسەرگیری دووبارە کردەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٥ی رەزبەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی به دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوونە، هاووڵاتییەک بە ناوی “رازیە حەسەنوەند”، تەمەن ٢٠ ساڵ، کچی “قولی حەسەنوەند” خەڵکی شاری ئەلشەتەرە، کە به مناڵی بەناچاری هاوسەرگیری پێ کراوە و داویانە بە ئامۆزاکەی و لە ٢٠ی رەزبەری ئەمساڵدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی براکەیبراکەی لە ئەلشەتەر بریندار کرا بوو، دورۆژ دواترچووە کۆما و بەهۆی کاریگەری برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، پاڵنەری کوشتنی ئەو ئافرەتە ئەوە بووە کە ڕەتیکردۆتەوە دووبارە هاوسەرگیری بەزۆر لەگەڵ ئەو کەسەدا بکات کە برای کوژراوەکە بۆی هەڵبژارد بوو.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژ “برای کوژراو” سەر بە هێزەکانی تیرۆریستی سوپای پاسدارانە و ئەم کارە بە چەکی ڕێکخراوەیی ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە بکوژەکە دەستبەسەر نەکراوە.

ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *