سەقز؛ جارێکی دیکە نەریمان ڕەندانی هونەرمەند و چالاکوانی ڕاگەیاندن دەستبەسەر کرایەوە

ک.م.م.ک.:

نەریمان ڕەندانی، هونەرمەندی مۆسیقا و چالاکوانی ڕاگەیاندنی خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی بۆ سێهەمین جار لە یەک ساڵی ڕابردوو هاوکات لە تەک هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

میلاد ڕەندانی برا و چالاکوانی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ئەم دەستبەسەر کردنەدا، ئەویش بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە و لێی دراوە، دواتر لە کاتی درەنگانی هەمان ڕۆژدا ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە نەریمان ڕەندانی بۆ یەکەمجار لە ٣ ڕێبەندان ٢٧٢٤ی کوردی دەستبەسەر و لە ٧ ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. لە ٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە جارێکی دیکە دەستبەسەر و لە ٢١ بانەمەر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *