ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٥ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، حوکمی عەبدوڵڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ” لە سەقز کۆتایی هات.
شەریفزادە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندی حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن” بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. لە ٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٤ی کوردی بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ڕژیم لە سەقز گوازرایەوە.
دوای تێپەڕاندنی بەشێک لە سزاکەی لە بەندیخانە ، ئەم هاوڵاتیە خرایە ژێر چاودێری ئەلیکترۆنی و دواجار دوای تێپەڕاندنی سزاکەی ئازاد کرا.
ف.ن


