بۆکان؛ سەید حۆسەین محەممەدی بە کەفالەت بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کرا

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٥ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، سەید حۆسەین محەممەدی (ناسراو بە “زانکۆ”)، بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی گوندی “آلی کەند”ی بۆکان، پاش دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تۆمان، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ڕژیم لە بۆکان ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پێشتر پاش ١١ ڕۆژ لێپرسینەوە لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ بۆ بەندیخانەی ڕژیمی ئێران لە شاری بۆکان گوازرابووەوە و دواجار بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەم هاوڵاتیە لە ڕۆژی هەینی ١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی دوای بانگهێشتکردنی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لە ساڵی ٢٧١٨ی کوردی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام” بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو و ماوەیەک لە بەندیخانەی بەسەر بردبوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *