ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە ٣ چالاکی کرێکاری بەناوەکانی کەماڵ کەریمی، خەبات مەحموودی و شادمان عەبدی بە تۆمەتگەلی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان، هاریکاری دژی ئاسایشی ناوخۆو دەرەوە و پێکهێنانی گرووپی نایاسایی بەڕێزە بە ٩ مانگ، ساڵ و نیوێک و ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرد.
حوکمی دەرچوو بۆ کەماڵ کەریمی و خەبات مەحموودی بۆ ماوەی ٢ساڵ و حوکمی زیندانی شادمانی عەبدی بۆ ماوەی ٢ساڵ و نیو هەڵپەسێردراوە.
شیاوی باسە، ئەم ٣ چالاکە کرێکارییە لە ٢٧ی گوڵانی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە، کەماڵ کەریمی و شادمان عەبدی بەڕیز لە ڕۆژانی ١٠ی جۆزەردان و ١٦ی جۆزەردان بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی و خەبات مەحموودی ـش لە ٩ی جۆزەردان بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی تاکۆتایی قۆناغەکانی دادگا ئازاد کران.
ق.ش