ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی چووار شەممە ١٥ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی خالد ئەحمەدیان خەڵکی بانە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنوورەکانی ئەم شارە ، لە لایەن هیزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران بریندار کرا.
هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران بە بێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە ، دەستیان کردووە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئاکامدا خالد ئەحمەدیان بە سەختی بریندار بووە.
ئەم هاوڵاتیە بەمەبەستی چارەسەری پزشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تەورێز و باری تەندروستی بە سەختی ڕاگەیەندراوە.
ف.ن


