ک.م.م.ک:
پاش تێپەڕینی پتر لە سێ حەوتوو لە دەسبەسەری کوێرانەی مەتین یوسلووب، هاوڵاتی ٢٠ساڵ تەمەنی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاــ وە، هێشتا هیچ زانیارییەک لە دۆخی تەندرووستی، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی متمانەپێکراو، ئەم هاوڵاتییە گەنجە ٢٥ ڕۆژ بەرێ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
ق.ش


