ئیلام؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی ئیقباڵ عەبدۆلی، هاووڵاتیی شاری ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لەلایەن دەسەڵاتی دادی ڕێژیمی ئیران دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لەم شارەدا بەڕێوەچوو.

ئیقبال عەبدۆلی چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی ئێران لە ئیلام حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. ئەم حوکمە دواتر لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *