ئیلام؛ حوکمی هاوکات بە کۆی گشتی ٢٠ ساڵ زیندان بۆ دوو برای ئیلامی؛ ئەمیر عەلی و عیماد زاکری فەرد

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمیر عەلی زاکری فەرد، چالاکی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە پێشتر لەسەر چالاکییەکانی لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەر کرابوو، لە ٢٨ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەمجارەیان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، “بڵاوکردنەوەی درۆ”، “سووکایەتیکردن بە سەرکردایەتی” و “پڕوپاگەندەی میدیایی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا” دەستبەسەر دەکرێت.

ئێستا پاش چەند مانگێک ، حوکمی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام بەسەریدا سەپێنراوە. ئەم بڕیارە لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شاری ئیلام لە دژی ئەمیر عەلی و عیماد زاکریفەرد دەرچووە و لیستی قورسی تۆمەتەکانی لەخۆ گرتووە.

ئەم حوکمانە بە یەکێک لە توندترین نموونەکانی ئەو حوکمانە دادەنرێت کە لە دژی چالاکانی مەدەنیی کورد لە ئیلام دەرکراون و ئاماژەن بۆ توندی سەرکوتی سیستماتیکی پارێزگای ئیلام.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *