سەقز؛ لەلایەن سەلەفییەکانەوە هێرش کرایە سەر چالاکوانێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، پڕی پێنج ماشین لە سەلەفییەکان کە بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئێرانن هێرشیان کردەسەر چالاکوانی مەدەنی شاری سەقز و لێیان دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە، لە دوای بڕینی کارەبا ئەیووب جەوانپوور وەکوو ناڕەزایی نیشاندان ئاگرێک دەکاتەوە و سەلەفییەکانیش لە لایەن ڕێژیمەوە هان دەدرێن کە بە بیانووی سووتاندنی قورعان هێرشی بکەنەسەر و سەرەڕای ئەوەی بەڵێنیاندابوو کە تەنیا ئەیانەوێ قسەی لەگەڵ بکەن و تێهەڵچوون نەیەتە ئاراوە، دیدارێک ساز دەکەن و هەر لەوێدا پەلاماری دەدەن کە سێ کەس لەو سەلەفیانە ناسراونەتەوە کە ناوەکانیان بەم شێوەیە: پەیمان غەفاری، عیسا ئەمینی و براخاسی.
شایەتحاڵەکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە ١٥کەس لەم سەلەفیانە دەستیان وەشاندووە و بەبۆنەی زۆری سەلەفیەکان و پێبوونی قەمە و خەنجەر خەڵک نەیانتوانیووە ناوبژیوانی بکەن و هەموو دەزانن کە کۆماری ئیسلامی دەرفەت و مۆڵەتی بەم توندڕەوانە داوە تا سەرکوت و چاوترسێنی چالاکان بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *