ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان، زیندانیان ـ بەتایبەت زیندانیانیی سیاسیی ــ ئامانجی پاڵەپەستۆی دەروونی، سووکایەتت و هەڕەشەی بەردەوامن. ئەم دەسپێشخەرییە سیستەماتیکە لەلایەن بەرپرسی زیندان، بە مەبەستی شکاندنی ورەی زیندانیان و پاڵپێوەنانیان بۆ تەسلیمییەت جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی سەرچاوەی متمانەپێکراو، هەڵسووکەوتی وەکوو، چوونی شەوانە بۆ ناو بەندەکان، کەڵکوەرگرتن لە قسە و قسەڵۆکی ژەهراوی، هەڕەشەی سازکردنی دۆسیە، هەڵسووکەوتی سووک و بێ نرخ بە زۆرەملێ و بێبەری کردن لە مافە سەرەتاییەکان لەو زیندانە باوە و بەرپرسانی بکەری ئەو هەوڵانە بریتین لە:
فەردین جیهانی ــ بەرپرسی پاراستنی زیندان: سووکایەتی و هەڕەشەی شەوانی زیندانیانی سیاسیی
مەنسوور خەڵوەتی ــ ڕێوەبەری ناوەکی زیندان: سووکایەتی بە زیندانیان لەڕێی زۆرەملێیەوە و جێگۆڕکێیان لە بەندەکان بە کەلەبچەوە
ڕەزا ڕۆستەمی ــ بەرپرسی کەلتووری زیندان: هەڕەشەی سازکردنی دۆسیە لە ئەگەری هاریکاری نەکردنی، بەزۆرەملێ ئەندامەتی لە بەسیج و لەبەرکردنی ژیاننامەی هێزە حکوومییەکان
ئەم دۆخە نەک تەنیا پێشێکردنی کەرامەتی مرۆییە، بەڵکوو نیشانەیەکە لە سیاسەتی بەڕێخراوی حکوومەت بۆ کونتڕۆڵ، تۆقاندن و کپ کردنی دەنگی دژبەر لە ناوچە هەستیارەکان بەتایبەت کوردستانە.
ق.ش


