ک.م.م.ک؛
به پێی ڕاپۆرته کان، ناسر هیمەتی، پزیشکی ده ڕوونی، نووسه ڕ و شاعیری دانیشتووی شاری ئابدانان، له لایه ن لقی یه که می دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئێران له شاری ئیلام، به کۆی گشتی 4 ساڵ و 8 مانگ و دوو ڕۆژ زیندانی سزادراوه . سزاکە سێ ساڵ و شەش مانگ و ڕۆژێک بە تاوانی “هەوڵدان بۆ بەهێزکردن و پەسەندکردنی حکومەتی ئیسرائیل”، ١٥ مانگ و ڕۆژێک بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” و شەش مانگ بەهۆی چالاکبوون لە کەناڵێکی تێلێگرامدا دەگرێتەوە. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سزای سێ ساڵ و نیو زیندانی وەک ئەشەدی سزاکەی دەبێت جێبەجێ ببێت و ئەو بەشەکەی دیکە لە سزاکەی جێبەجێ نابێت.
هیمەتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی، لە ٢٩ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، کاتێک بۆ وەرگرتنی کۆپی بڕیارەکە چووەتە دادگا، توانی بۆ یەکەمجار دۆسیەکەی ببینێت و لەوێ وردەکاریی تۆمەتەکانی زانیوە. دەشڵێت، لەدوای دەرچوونی تۆمەتە نوێیەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی زانیاریدەرانی بەشی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئەلیکترۆنی، سەرەڕای فەرمانی دادگا، هەرگیز ڕێگەی پێنەدراوە دەستی بگات بە دۆسیەکە.
ف.ن


