ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەرسەلان شێخ بووزینی، تەمەن ٢٠ساڵ خەڵکی گوندی بێمزەڕەتە سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەشێوەی نایاسایی ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تاوانانەی خراونەتە ئەستۆی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


