ک.م.م.ک:
لە حوکمێکی دەگمەندا لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئیران لە ورمێ پێنچ هاوڵاتی خەڵکی بۆکان کە لە شوڕشی ( ژن ، ژیان ، ئازادی) دەستبەسەر کرا بوون بە ١٢ جار سێدارە و ٧٥ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دران. ئەم سزایە لە ١٦ پوشپەڕی ٢٧٢٥ ی کوردی بە پارێزەرانی تۆمەتبارەکان ڕاگەیەندراوە.
ڕزگار بەیک زادە ، پژمان سۆڵتانی ، سۆران قاسمی ، کاوە ساڵحی و تەیفور سەلیمی بابامیری هەر کام بە تۆمەتەکانی ( بەغی ، مۆحاڕبە و هاوکاری کردن لە تەک ئیسراییل و موساد ) بە سزا دانێکی قۆرس سزا دراون. سێ کەس لە ئەوان ( قاسمی ، سۆڵتانی ، ساڵحی ) هەر یەک بە سێ جار سێدارە سزا دراون و دوو کەسی تر بە دوو جار و یەک جار سێدارە سزا دراون.
جیا لە سزای سێدارە ، ئەم پێنچ هاوڵاتییە هەر کام بە ١٥ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گرووپەکانی تیرۆریستی و هەروەها بە ٣٥٠ ملیۆن تمەن غەرامەی نەقدی سزا دراوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەم پێچ هاوڵاتییە لە بەهار و هاوینی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکان لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەندین مانگ لە بەندیخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ زیندانی کرا بوون. دانیشتنەکانی دادگا بە شێوەی مەجازی و لە پشتی دەرگا داخراوەکان و بە بێ هەبوونی پارێزەرانی ئەم هاوڵاتییانە ڕووی داوە. دەوترێت کە ئەم دەستبەسەر کراوانە لە ژێر ئەشکەنجەیکی قۆرس ناچار بوون دان بە تۆمەتەکان بنن.
ف.ن


