دەسبەسەری مووسا ئومیدی چالاکی سیاسی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی کەسی مووسا ئەمیدی، چالاکی سیاسی، نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی خەڵکی ئیلام، جگە لە پشکنینی ماڵەکەی و دەسبەسەرداگرتنی بڕێک لە کەلووپەلی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

مووسا ئومیدی، مامۆستای پێشووی زانکۆ و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام، پێشووتریش لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ مووسا ئومیدی بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *