ورمێ؛ وەهاب عەلیزادە دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی چارەنووسی نادیارە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ ساڵی ٢٧٢٥، وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دووکانە”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەفسەرانی ئەمنی بەبێ پێشاندانی هیچ فەرمانێکی دادوەری ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە.

دوای پێنج ڕۆژ لەم دەستبەسەرکردنە، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکردنی و ئەگەری تۆمەتەکانی کە ئاراستەی بکرێت، لەبەردەستدا نییە.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *