ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، ئایهان ئیبراهیمی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵەی خەڵکی ورمێ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندانی، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لەم شارە ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئایهان ئیبراهیمی دەرچووی پەرستاری لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی گیلان بووە و پێشتریش لە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ناوبراو لە لایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کرا. دوای ئەوەی تانە لە بڕیارەکە دەدات، دادگای باڵا سزای شەش ساڵەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی ناردەوە بۆ لقێکی هاوشێوە بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێتەوە. لە کۆتاییدا دادگای نوێ سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەر ئایهان ئیبراهیمی دا سەپاند.
ف.ن