بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەرپرسی ناوەندی زانست وتەکنیک(فن آوری) پارێزگای سنە ڕێژەی بێکاری ئەم پارێزگایەی بە۱۱٫۶ وڕێژەی دامەزراوی خەڵکی ئەو پارێزگایەی بە۸۸٫٤ ناوزەدکرد وکوتی:حەشیمەتی دەرچووانی زانکۆیی بێکاری پارێزگاکە هەنووکە پەنجاو چوارهەزار وشەشسەدکەسە کە ۱٦هەزار لەوکەسانە خاوەنی بڕوانامەی بان دیپلۆم(فوق دیپلم) وپترلە دووهەزارو شەشسەدوپەنجاکەس خاوەنی بڕوانامەی ماستەر(فوق لیسانس) ودوکتۆان وئەوانی دیکەیش خاوەنی بڕوانامەی کارناسین.
چەندد مانگی پێشوو سەید ئەحسەن عەلەوی،نوێنەری پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنە،دیواندەرە وکامێران،بەڕەخنەگرتن لە دانەمەزراندنی هێزی کاری خۆجێیی لەپارێزگای سنە،کوتبووی ئێمە پەرۆشی ئەوەین کە خزمەتکاری ئیدارەکانی شارەکانی کوردستان لەپارێزگاکانی دیکەوە دەنێردرێن.
سەرەڕای هەبوونی هێزی خوێندەوار وکارامە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،کرماشان ،ئیلام و ورمێ،حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بێ بەش لەئیش وکاری ئەم پارێزگایە کردووە ولەڕووی ناچارییەوە زۆرینەی گەنجانی خوێندەوار بۆ بژیوی ژیان ناچارن پەنادەبەنە بەر کاری پڕمەترسی کۆڵبەری کەلەوکارەیشدا لەگەڵ دەسڕێژی هێزەئەمنییەکان ڕووبەڕوو دەبنەو ودەکوژرێن،یان ئەوەی ناچارن بەکۆچ کردن بۆ ناوچە ناوەندییەکان یان دەرەوەی ئێران پەنا ببەن.
جێگەی بیرهانینە کهخۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوولەهەڵکشانە وبەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پترلە ۶۰کەس لە ۹مانگی ڕابردوو بەهۆی خۆکوژییەوە گیانیان لەدەست داوە.نەبوونی کار وپیشە،خەمۆکی وبێ هیوابوون بەداهاتوویەکی ڕوون وهەروەها ڕوانینی ئەمنییانەی دەوڵەت بەگەنجانی کورد دۆخەکەی بۆهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژوار وئاستەم تر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان