جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەک خەڵکی خوڕەماوا لە بەندیخانەی ئیسفەهان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چووار شوممە ٤ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی سزای سێدارەی مەسعود جەعفەری هاولاتی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی خوڕەماوا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

ئەم هاوڵاتییە چووار ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ڕژیمی ئیران بە سێدارە سزا درا .

جێبەجێ کردنی ئەم سزایە هەتا ئیستا لە لایەن میدیا و دامەزراوە فەرمییەکانی نزیک بە دەسەڵاتی دادی ڕژیمی ئیران بڵاو نەکراوەتەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *