ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ٧ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕێژیمی ئێران لە کاتی “کۆڵبەری” لە ناوچەی “ئاوپەڕ”ی شاری بانە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک هاووڵاتی کرد و هاووڵاتییەکیان کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
بە پێی هەواڵەکان، سەیوان عەبدوڵڵا زادە خەڵکی گوندی “حەوتاش” بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە. هاوڵاتییەکی دیکەش بە ناوی حۆسەین (ناوی بنەماڵە نەناسراو) بریندار بووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کاتی تەقەکردنەکەدا چەند ئەسپێکیش کە هاووڵاتییان بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بەکاریان هێناوە کوژراون.
ف.ن


