ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، قادر خەرامانفەڕ چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد، کە لە سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازراوە، سەرەڕای دۆخی ناجێگیری جەستەیی، هێشتا لە چارەسەری تایبەت لە دەرەوەی زیندان بێبەرییە.
ئەم هاوڵاتییە ٦٠ساڵ تەمەنە تووشبووی نەخۆشییەکانی وەکوو گیرانی دەمارەکانی دڵ، چەوری جگەر، پەستانی خوێن و هەوکردنی جومگەکانی ئەژنۆیە.
بەپێی کوتەی سەرچاوە متمانەپێکراوەکان، دۆخی تەندرووستی ناوبراو بەچەشنێکە کە پێویستی خێرای بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی دەرەوەی زیندان هەیە، بەڵام بەرپرسانی قەزایی و هەمنییەتی لە ڕاگواستنی ناوبراو بۆ ناوەندە دەرمانییەکان خۆدەبوێرن.
ق.ش


