ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەر، وانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەدەبی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە متمانەپێکراوەکان، ئەم دەسبەسەرییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و پاش ئەوە ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆماری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش


