دەسبەسەر کردنی چالاکوانێکی مەدەنی لە کوهدەشت

ک.م.م.ک:

ڕۆستەم باقری ، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی کوهدەشت سەر بە پارێزگای لۆڕستان ڕۆژی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ئامادەبونیان لە ماڵی ئەم چالاکوانە مەدەنی ە بە بێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *