مەهاباد؛ دەسبەسەر کردنی چووار هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییان ڕۆژی شەممە ٣١ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی چووار هاوڵاتی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی شاهۆ مەحمودی؛ سۆران سەفەری؛ خالد بکری و مۆحەمەد بکری لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەم دەسبەسەر کردنانە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی و هاوکات بە هێرش بردن بۆ ماڵەکانیان ڕووی داوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنیەکان لە تەک هێرش بردن بۆ ماڵی ناوبراوان بە خستنەوەی گۆشارێکی زۆری رەوانی بۆ سەر بنەماڵەکانیان ، ئەم هاوڵاتیانیانە بە بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو دەسبەسەر کردووە.

شایەنی باسە کە پێشتر مۆحەمەد بکری ٤٤ساڵان لە بەرواری ١٠ بەفرانبار ٢٧٢٤ی کوردی و خالد بکری ٤٧ ساڵان لە بەرواری ٩ بەفرانبار ٢٧٢٤ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و دوایی ئازاد کرا بوون.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *