دەسبەسەر کردنی شارومەندێک لە بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چووار شەممە ٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران لە شاری بۆکان هاوڵاتییەکیان بە ناسنامەی ئیسماعیل ئیسماعیل پوور تەمەن ٦٠ ساڵان و خەڵکی شاری بۆکان یان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵی نێردراو لە لایەن سەرچاوەیکی ئاگادار دەسبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە ساعەتی ٢ بەرەبەیانی ڕۆژی چووار شەممە رووی داوە و دواتر ناوبراویان بۆ شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە لە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *